سەرۆك كۆمار بۆ پارێزگاری بانكی ناوەندی جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی كەرتی بانكی دەكاتەوە

ئابوری
  • 6-04-2023, 11:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئه مڕۆ پێنج شه ممه ، سه ڕۆك كۆمار، عه بدولله تیف جه مال ڕه شید،جەختی له سه ڕ گرنگی په ڕه پێدانی كه ڕتی بانكی كرده وه .
    لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە "سەرۆك كۆمار، عەبدللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی كرد لە پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، عەلی موحسن عەلاق"، ئاماژە بەوە دەكات "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە دۆخی ئابووری و دارایی وڵات كردووە، ئەو سیاسەتە دراوییانەی كە بانكی ناوەندی پەیڕەوی لێدەكەن و هەوڵەكانی بۆ باشتركردنی نرخی دیناری عێراقی".
    بە پێی بەیاننامەكە سەرۆكی كۆمار ئاماژەی بە "پێویستی چەسپاندنی سەقامگیری ئابووری لە وڵاتدا بە پێی دیدێكی هەمەلایەنە كرد، جەختی لە "گرنگی پەرەپێدانی كەرتی بانكی بە سود وەرگرتن لە دوایین داتای تەكنیكی، كاركردن بۆ پشتیوانی پڕۆژەكانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان، بەدواداچوون بۆ كارەكانی بانكە ئەهلییەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن، و بەرەنگاربوونەوەی كارەكانی سپیكردنەوەی پارە كرد، بە مەبەستی پاراستنی ئابووری نیشتمانی و موڵكی هاوڵاتیان.
    لای خۆیەوە، عەلاق جەختی لە "جددی بانكی ناوەندی لە پەرەپێدانی كارەكانی كردەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو بەرژەوەندییەی سەرۆكی كۆمار نیشانی داوە بۆ بانكی ناوەندی وەك زامنی سەقامگیری ئابووری و دارایی لە وڵاتدا".