بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان لیوا عومەر وائلی، دووپاتی كردەوە كە هیچ لایەنێك بۆی نییە دەستێوەردان لە كارەكانی دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەكان بكات، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەو دەسەڵاتە سەربەخۆیە و پەیوەستە بە سەرۆك وەزیرانەوە.
وائلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەزگایەكی سەربەخۆیە و پەیوەندی بە سەرۆكوەزیرانەوە هەیە، سەرۆكەكەی سەربەخۆیە، هەروەها هەموو كادرەكانی ناوی سەربەخۆن، جەختیشیكردەوە: رێگە نادەین دەستێوەردانی هەر لایەنێك لە لایەنە جیاوازەكانەوە بۆ دەستوەردان لە كاری دەروازە سنوورییەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بە سەربەخۆیی تەواوەوە كاردەكەین، و ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان بە ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە هەیە، هەروەها هیچ فەرمان و ڕێنمایییەكمان لە هیچ لایەنێكەوە وەرناگرین جگە لەم دەزگا حكومییە".