بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە پارێزگاری نەجەف.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ یاریدەدەرانی وەزیری ناوخۆ بۆ هەوڵگری، پۆلیس و ئاسایشی فیدراڵی گەیشتە شاری نەجەف". ئاماژەی بەوەشكردووە، "شاندەكە فەرماندەكانی هێزەكانی سنوور، پۆلیسی فیدراڵی و بەڕێوەبەرانی باری شارستانیشی پاسپۆرت، نیشتەجێبوون، گواستنەوەی گشتی و خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەكان لەخۆگرتبوو."
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئامانجی ئەم سەردانە بینینی واقیعی ئەمنی پارێزگاكە و بەدواداچوونە بۆ كار و پێداویستییەكانی سەرجەم فەرمانگەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگاكە ،وەزیر و شاندی یاوەری لەگەڵ پارێزگاری نەجەف و سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوە و حكومەتی ناوخۆیی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك پرس كۆدەبنەوە”.