بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی حەوت گەشتیاری ڕاگەیاند كە كارتی كریدیتیان پێبوو ئامادەكرابوون بۆ قاچاغبردن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف.
دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوەن، دەڵێت: لە میانەی ئەركێكی هاوبەشدا، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی گومرگی شارستانی توانی 7 گەشتیار دەستگیر بكات كە كارتی ماستەركارتی نێودەوڵەتییان پێبوو كە ژمارەیان 155 كارتە، كە بڕێك پارەیان تێكرابوو بە مەبەستی بەقاچاغبردنی پارە لە دراوی قورس بۆ دەرەوەی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد: نوسراوی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان رێكخراوەو تۆمەتباران و كارتەكانیان بۆ بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف رەوانكراون بۆ پێشكەشكردنی بابەتەكە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.