بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان و وەفدێكی هاوڕێی ئەمرۆ چوارشەممە، بە سەردانێكی فەرمی لەسەر بانگهێشتی وەزیری دادی سوریا ئەحمەد سەید گەیشتنە دیمەشق.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای دادوەری لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی، گەیشتە كۆماری عەرەبی سوریا و لەلایەن وەزیری دادی سوریا ئەحمەد سەید و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەریی لە سوریا پێشوازی لێكرا.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، دادوەر زێدان لە وەزارەتی دادی سوریا لەگەڵ وەزیر و سەرۆك و ئەندامانی دادگای لێپرسینەوەی سوریا و سەرۆكی پشكنینی دادوەری و داواكاری گشتی گفتوگۆی كردووە و ڕێكەوتوون لەسەر لێكۆڵینەوە لە پڕۆژە ڕێككەوتنێكی دادوەری بۆ هاریكاری دادوەری لەنێوان هەردوو وڵاتی برادا.