وەزیری ناوخۆ سێ مانگ بۆ هەڵسەنگاندنی هەوڵەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دیاری دەكات

ئەمنی
  • 5-04-2023, 18:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێنمایی بۆ دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەركرد و هاوكات سێ مانگی دیاری كرد بۆ هەڵسەنگاندنی كارەكانی.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی وەرزی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی هەواڵگری پارێزگاكان و ژمارەیەك ئەفسەر ئاگاداركرایەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەوە بە مەبەستی بەدواداچوونە بۆ كاری بەش و پێكهاتەكانی وەزارەتە.
    شەمری لە كۆبونەوەكەدا چەند ڕاسپاردەیەكی ئاڕاستە كرد بەمەبەستی پەرەپێدەدات و باشتركردنی ئەمنیەت.
    جەختیشی لە هەڵسەنگاندنی كارەكانی ئەفسەران و هاوكارەكان و گرنگیدان بە ئاسایشی ناوچەكانیان و هەنگاوی خێرا و دەستبەجێ كردەوە بۆ دۆزینەوەی ڕووداوەكان و زانینی بارودۆخەكانیان و دووركەوتنەوە لە ڕۆتین.
    هەروەك تەئكیدی لە پێویستی یەكخستنی هەوڵەكانی ئاسایش و هەواڵگری و نوێكردنەوەی پلانەكان و ڕازی نەبوون بە زانیاری سەرەتایی و كاركردن بۆ یەكخستنی كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە فەرمانی دەستگیركردن جێبەجێ بكرێت و بەدواداچوون بۆ ئامانجە پێویستەكان بكرێت، وتیشی: ماوەی داهاتوو پێویستی بە هەوڵی زیاترە و سێ مانگی داهاتوو دەبێتە وێستگەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی هەوڵەكان و دیاریكردنی ئەركەكان بە پێی پێویست.