بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ ئەلینا رومانوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، گفتووگۆیان كرد لەبارەی هاریكاری و هاوبەشی نێوان بەغداد و واشنتۆن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازیكرد لە ئەلینا رومانوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكەدا تاوتوێی هاریكاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ پشتیوانی لە عێراق لە بوارە جیاجیاكان، هەروەها گفتوگۆ كرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و چەند پرسێكی تری جێی بایەخی هاوبەش.