عێراق ئیدانەی هێرشی دەستەیەكی داگیركاری ئیسرائیل دەكات بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

سیاسی
  • 5-04-2023, 18:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، كاری دەستەیەكی داگیركاری ئیسرائیلی لەشەوی رابڕدوو و هەلكوتانی سەر مزگەوتی ئەقسا لەقودسی پیرۆز، دڵی فەلەستینی داگیركراو رەتكردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عێراق بەحكومەت و گەلەوە كاری دەستەیەكی داگیركاری ئیسرائیلی لەشەوی رابڕدوو و هەڵكوتانی سەر مزگەوتی ئەقسا لەقودسی پیرۆز، دڵی فەڵەستینی داگیركراو رەتدەكاتەوە، كەبەشێوەیەكی دڕاندانە هێرشیان كردە سەر نوێژكەرانی بێ دەسەڵات كە لەناو مزگەوتدا مابونەوە بۆ نوێژكردن و زیندووكردنەوەی شەوی رەمەزان. 
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: حكومەتی عێراق داوا لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات، ڕێ لەم جۆرە كارانە بگرێت كەهیچ بەهایەك بۆ ئایین یان حورمەتی مزگەوت یان بۆ خەڵكی بێ دەسەڵات دانانێن، و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان هەڵوێستێكی روونیان هەبێت لەهەمبەر ئەم بن پێكاریەی ئاشكرا و دوژمنكارانەی لەدژی گەلی فەلەستینی برا.
    رونیشیكردوەتەوە: دوژمنكاری مافەكان لەناو نابات بەڵام دەیسەپێنێت و رەوایەتی پێی دەدات، و هەمیشە عێراق پشتگیری خۆی بۆ مافی رەوای فەڵەستین لەدەوڵەتێكی بەڕێز وئازاد، و مافە پیرۆزەكەی لەدیاركردنی چارەنووسی خۆی دووپات دەكاتەوە.