گومرگ داهاتی سێ ساڵ رادەگەیەنێت و هەنگاو دەنێت بۆ یەكخستنی رێوشوێنەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان

ئابوری
  • 5-04-2023, 17:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی گشتی گومرگ ئەمڕۆ چوارشەممە، هەنگاوێكی ئاشكرا كرد بۆ یەكخستنی ڕێوشوێنەكان لەگەڵ گومرگی هەرێمی كوردستان،و ئاماژەی بە پلانێكیش كرد بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی لێخۆشبوونی گومرگی و میكانیزمی جێبەجێكردنی، هاوكات داهاتی بەدەست هاتووی ساڵانی 2019-2020-2021 راگەیاند.
    بەڕێوەبەری دەستەكە حەسەن عەكیلی لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: دەستەی گشتی گومرگ دامەزراوەیەكی جێبەجێكارییە كە ئەو یاسا و بڕیارانە جێبەجێ دەكات كە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنەوە دەردەكرێن.
    رونیشیكردەوە: پرسی داهاتی ناوەندەكانی گومرگ و دەروازەكانی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی تایبەتمەندی دەستەیە و لە چوارچێوەی بودجەكەیدا نییە، وتیشی: پێویستە پێداچوونەوەی بازرگانان لە نێوان ناوەند و هەرێمدا بكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت پشتیوانی لە دامەزراوە جێبەجێكارەكان دەكات و دەستەی گومرگ یەكێكە لەو دامەزراوانە.
    وتیشی: لە پلانی دەستەكەدایە بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی لێخۆشبوونی گومرگی و میكانیزمی جێبەجێكردنیان دەگرێتەوە، هۆشداریشی دا كە توندترین سزای یاسایی هەیە بۆ ئەوانەی پرۆژەكانی قاچاخچێتی ئەنجام دەدەن.
    سەبارەت بە داهاتی دەستەكە حەسەن عەكیلی ڕوونیكردەوە، داهاتی دەستەی گومرگ نزیكەی 14 ملیار دۆلار بووە بۆ ساڵانی 2019 و 2020 و 2021، و نزیكەی 80٪ی ئەو داهاتە بە پێی ئەو یاسایانەی كە دەرچوون لە گومرگەكان بووە.
    سەبارەت بە جێبەجێكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیكی لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا: كەئەگەری جێبەجێكردنی سیستمی ئۆتۆماتیكی لە هەرێم هەیە، بەڵام پشت دەبەستێت بە میكانیزم و ئاستی لێكتێگەیشتن لەگەڵ گومرگی كوردستان.