بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگیری دەستگیركردنی چوار كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە قاچاخكردنی كەلوپەلی ئاسەواری و ساختەكردنی دراو لە شاری كەربەلا و ئەنبار.
لە بەیاننامەیەكدا دەزگای هەواڵگری ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری توانیویانە دوو كەس دەستگیر بكەن كە تۆمەتبارن لە كەربەلا بە بازرگانیكردن بە كەلوپەلی دێرین و ساختەكردنی دراو"، ئاماژەی بەوەشكرد، "دوو كەس دەست بەسەر پارچە كەلوپەلی ئاسەواری گیرا كە بەنیازن بیفرۆشن." .
و ئاماژەی بەوەشكرد، "تۆمەتبارانی دیكەش دەستگیركراون بە هەڵگرتنی بڕە پارەیەك كە بڕەكەی یەك ملیۆن دیناری عێراقی ساختەیە، لەجۆری دە هەزار دینار، كە بەنیازبوون لە بازاڕەكاندا بیفرۆشن"، ئاماژەی بەوەشكرد، "رێوشوێنە یاسایی لە دژی ئەوان وەرگیراون”.