بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری نیشتنەوەی یەكەمین فڕۆكەی سەربازی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دوای ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردنی موسڵ ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "یەكەم فڕۆكەی سەربازی، جۆری (C130)، دوای ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردنی موسڵ لەسەر زەوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ نیشتووەتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "فڕۆكە سەربازییەكە سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگریی هەڵگرتبوو وهەروەها نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا و ژمارەیەك سەركردەی وەزارەتەكەی یاوەری كردبوو".