بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپا، گەیشتە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "سەرۆكی ئەركانی سوپا، لیوای گشتی، هێزە تایبەتەكان، ئەركان عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، گەیشتە كەرتی ئۆپراسیۆنەكانی ئەلجەزیرە، بە یاوەری فەرماندەی هێزە زەمینیەكان و لیوای قاسم محەممەدی و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی."
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی هاتووە".