بەغدا - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەمار موسا، سەرۆكی شارەوانی بەغدا ڕایگەیاند، پایتەخت پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ پێشخستنی واقیعەكەی، هاوكات ئاماژەیە بۆ پلانی فراوانكردن و دامەزراندنی ڕێگەی نوێ لە پایتەخت.
سەرۆكی شارەوانی بەغدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند "بەغدا قەرەباڵغی كوشندەیەبەخۆیەوە دەبینێ، و بووەتە مایەی بێزاری بۆ ئەو هاووڵاتییە لەكاتی چوون بۆ سەر كارەكەی یان خەرجكردنی بەرژەوەندییەكانی ڕۆژانەی خۆی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە درێژەی ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا سەرۆكوەزیران 19 پڕۆژەی دەستپێكرد، یەكەم پاكێجی ئەو پڕۆژانە، كە ئامانجی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆیە، دەستیپێكردووە".
ڕوونیشیكردەوە، "پڕۆژەكان بریتی بوون لە دوو پرد كە ڕۆژهەڵاتی قەتانە بە ڕۆژئاوای شەقامی خێرای قەناتەوە دەبەستێتەوە، ئەمە جگە لە پردێكی گرنگ لە یەكتربڕینی بەلەدیات و بەمەشتەلەوە"، ئاماژەی بەوەشكرد "ڕۆژانی داهاتوو ئەوە بەخۆیەوە دەبینن كە خستنەڕووی بەشەكانی دیكە دەبن لە پڕۆژەكان چارەسەركردنی قەرەباڵەغی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەغدا پێویستی بە كاری گەورە و چڕ و هەوڵی یەكگرتووی سەرجەم وەزیرەكان هەیە لەپێناو بەرەوپێشبردنی واقیعی خزمەتگوزاری و شارستانی لە پایتەختدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەركەكانی شارەوانی بەغدا بریتین لە پەرەپێدانی ڕێگا نوێیەكان و فراوانكردنیان"، ئاماژەی بەوەشكرد، "هەڵمەتێكی گەورە بۆ فراوانكردن و نۆژەنكردنەوە دەستیپێكرد، هەروەها دامەزراندنی ڕێگای نوێ، لەنێویاندا ئەو ڕێگایەی كە لە پشت شاری سەدرەوە بەیەكەوە دەبەسترێتەوە بەرەو شەعب و بەغدا-كەركوك، و یەكێكە لەو ڕێگا گرنگانەی كە بە ئەننجام دەگات لەلایەن شارەوانی بەغداوە