بەغداد/ INA
وەزیری گۆاستنەوەڕزاق محیبس سعداوی جەختی کردەوە لە سەر پڕۆژەی گەشەپێدان یەکێکە لە زەقترین پڕۆژەکانی وەزارەت بۆ ئەمساڵ.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند، وەزیری گواستنەوە محیبس سعداوی لەبارەگای وەزارەت کۆبوونەوەیەکی سازدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئیتاڵی کە دیزاینی پڕۆژەکەی گرتۆتە ئەستۆ ئەویش بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە و سەرۆکی ڕاوێژکاران ، لەکۆبوونەوەکەدا نوێنەری وەزیری گواستنەوەی تورکی و باڵیۆزی تورکیا لەبەغداد ئامادەبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا بەدوورودرێژی باس لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کرا، وەزیری گواستنەوەش جەختی کردەوەسەر بەردەوامبوون لەم پڕۆژە گرنگە.
وەزیری گواستنەوە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم پڕۆژەیە بە گرنگترین پڕۆژەکانی وەزارەت هەژماردەکرێت لەم ساڵەدا.
ئەمەو لەلایەن خۆشیەوە کۆمپانیا ئیتاڵیەکە ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەش کرد دەربارەی کەڵکی ئابووری پڕۆژەکە و بەندەری فاوی مەزن، کە توێژینەوەیەکی تێروتەسەلی گرتە خۆ دەربارەی هێڵەکانی ئاسن و هێڵەکانی گواستنەوەی وشکانی کە بەبەندەری فاو دەبەسترێتەوە تاکو وڵاتانی ئەوڕوپا.