بەغداد/ INA
حەشدی شەعبی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی لە بەغدا ڕاگەیاند.
حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردووە ڕایگەیاند هێزێکی هاوبەشی حەشدی شەعبی و فەوجی تاڕمیە لەحەشدی شەعبی توانی سەرکردەیەکی دیاری داعش لە باکووری شاری بەغدا دەستگیربکات، ئەویش لەدەرەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی جۆری کەبەسەرکەووتویی کۆتاییهات.
ئەم هێزە توانی ناوبراو ع،ف،ر کە ناسراوە بە ئەبو عومەر دەستگیربکات کە کاری نانەوەی بۆمب و تەقێنەرەکان بووە لەناو داعش.
ئەمەو ڕێکاری یاسایی بۆ تۆمەتبارەکە پەیڕەوکرا.