سەحاف : شاندێک بەسەرۆکایەتی وەزارەتی دەرەوە بەرەو پۆڵەندا بەڕێدەکەوێت

سیاسی
  • 4-04-2023, 16:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە احمد سەحاف ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وتی کە شاندێک بەسەرۆکایەتی وەزارەتی دەرەوە بەرەو پۆڵەندا بەرێکەوت بۆ باسکردنی کۆچی نایاسایی .
    سەحاف لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەژێر رووناکی سەرۆکی فەرمانگەی ئەوڕوپا باڵیۆز حیدر العزاری و جێگری فەرماندەی گشتی پاسەوانی سنووری پۆڵەندی جەنەڕاڵ گریگوری نیمیس باسیان لە هاریکاری نێوانیان کرد بۆ پەڕەپێدانی تواناکانی هێزەئەمنیەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەدەرەکیەکان، ئەمەش لە کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆلەوارشۆ باسکرا.
    وتیشی کە باڵیۆز عزاری کاری لایەنی پۆڵەندی بەرزنرخاند بۆهاریکاریەکانی لەبواری ڕاهێنان و پەڕەپێدانی توانای هێزە ئەمنیەکانی سەرسنوور.
    هەروەها وتی سەرۆکی فەرمانگەی ئەوڕوپا کۆششی هەموو لایەنەکانی بەرزنرخاند لە ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتیانی عێڕاقی لەپۆڵەندا.
    لەلایەن خۆشیەوە جەنەڕاڵ گریگۆری نیمیس سوپاسی باڵیۆز عەزاری وشاندی یاوەری کرد بۆ ئەوبانگهێشتکردنە لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری نێوان عێڕاق و پۆڵەندا.