بەغداد/ INA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە حکومەتی عێڕاقی رژدەلەسەر پەڕەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ناتۆ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری نەتەوەیی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پەیوەندیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ یاریدەدەری ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ توماس کۆفیر ئەنجام دا، بەئامادەبوونی فەرماندەی ناتۆلەعێڕاق فەریق جیوفانی ماریا ئینۆچی، لە پەیوەندیەکەدا باس لە هاوبەشی وهاریکاری نێوان هەردوولا کرا بۆ پەڕەپێدانی تواناکانی سوپای عێڕاقی.
ئەعڕەجی جەختی لەوەکردەوەکە کەعێڕاق مکووڕەلەسەر پەڕەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ناتۆ وەک هاوبەشێکی ستڕاتیژی گرنگ و ئاماژەشی بەوەکرد کە حکومەتەکەی سودانی خوازیارە ئەوپەیوەندیانە پەڕەپێبدات.
وتیشی دەرفەت لەژێردەستدایە بە هاوکاری هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان بۆ پێشخستنی هێزە ئەمنیەکان، بەتایبەتی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ،جەختیشی کردەوەسەر ئاسایشی سێبرانی وەک گرنگیەک ونیازمەندیەک لەگەڵ ئاستی تەکنەلۆجی هاوشان بێت.
ئەمەو ئەعڕەجی بانگهێشت کراوە بۆ سەردانی هاووپەیمانی ناتۆ لە بڕوکسل لەپێناو پتەوکردنی ستڕاتیژیەتی هاوبەش لەگەڵ ناتۆ.
لەلایەن خۆشیەوە کۆڤیر وتی یارمەتیەکانی ناتۆ بۆ هێزە عێڕاقیەکان لەبواری ڕاوێژو ڕاهێناندایە و جەنگی نیەو لە ئایندەدا بەردەوام دەبێت.