بەغداد/ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە قەرزی 60 ملیۆن دیناری ڕانەگیراوە.
بەیاننامەی بانکەکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند قەرزی نیشتەجێکردن هەرماوەو ئەوانەی خوازیارن دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکەکەمان بکەن لە بەغداولە پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی ، ڕوونیشی کردەوەکە پارەی قەرزەکە بەبێ کەفیل دەدرێتە فەرمانبەران بەڵام هاووڵاتیان پێویستە کەفیلێک بێنن کە مووچەکەی لەسەربانکی ڕەشید جێگیرکرابێت.