وەزارەتی بازرگانی : گەنم دابینکراوەو پلانمان داڕشتووە بۆ وەرزی بازاڕکردن

ئابوری
  • 4-04-2023, 12:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دوو پلانی ڕاگەیاند بۆ دابینکردنی گەنم ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانی داوە بە دابینکردنی 500 ملیاردینار بۆ شایستەی جووتیاران.
    وتەبێژی فەرمی بەناو وەزارەت محمد حنون بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ڕێکاری پێویست وەرگیراوە بۆ بەڕێوەبردنی وەرزی بەبازاڕکردن، لەهەمان کاتیشدا سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانی دا بە دابینکردنی 500 ملیاردینار بۆ شایستەی جوتیاران ئەمەش یەکەم جارە کە حکومەت پارەدابین بکات پێش هاتنی وەرزی بەبازاڕکردن.
    هەروەها پێشبینی کرد کە ڕێژەی 4 ملیۆن تۆن گەنم گەیشتووە، وگرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیای ئوستوڕاڵی و ئەمریکی کراوە بۆ هاوردەکردنی یەک ملیۆن و 50 هەزارتۆن .
    ئاماژەشی بەوەکرد کە پلانی هاوردەکردن لەئارادایە بۆ وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران کە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
    هەروەها جەختی کردەوەلەوەی کە ڕێکاری توند هەیە بۆ قەدەغەکردنی هێنانی گەنم لەدەرەوەی وڵات.