بەغداد/ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 3 بازرگانی مادەی هۆشبەری دەسگیرکردووە.
بەیاننامەی شانەکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد کە سەربە وەزارەتی بەرگریە ئۆفیسێکی دەستنیشان کرد کە حەواڵەی دەرەکیان دەکرد بەدەر لەڕانماییەکانی بانکی ناوەندی .
وتیشی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە ڕێکاری یاسایی وبەهەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی یەکەمی پۆلیس ئەجامدرا ، مەفرەزەکانی دیکەش دوو کەسیان لە کامپی ئەرمەن دەسگیرکرد کە مادەی هۆشبەریان پێبووە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیەکە توانی یەکێک دەسگیربکات بەپێی مادەی 430 کە کاری زەوتی ئەلکتڕۆنی کردووە و پارەی لە هاووڵاتیەک داواکردووە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنەی خێزانی.
هەروەها هەواڵگری پارێزگای زیقاڕ توانی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەسگیربکات بە یاداشتی دادوەری 28 کە مادەی کڕیستالی پێبووە و ڕێکاری یاسایی بۆ وەرگیرا.