بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند .
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشوهەوا سبەی تەماوی دەبێت و لە باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە بایەکی سووک هەڵدەکات ، شەویش ڕەوشی بایەکە
دەبێتە باکووری ڕۆژاوا کە پاشان تەپوتۆزی لە ناوەڕاست و باکوور پێهەڵدەستێت ،لەباشووریش نیمچە هەور دەبێت وپلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزتر دەبێتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش ساف دەبێت و وهەندێک هەوردەبێت و بایەک لە باکووری ڕۆژاوا هەڵدەکات و تەپوتۆزی لێ دروست دەبێت، لەباکووریش ساف وهەندێک هەوریش دەبێت،
لەباشووریش نیمچە هەوروڕێژنەباران و بروسکە دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵات لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت.
ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچەی ناوەڕاست بەرزدەبێتەوە، کەچی لەباکوور نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، لەباشووریش نیمچەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت.
ڕۆژی شەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچەهەوردەبێت ، کەچی لە باشوور ساف وهەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵات لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.