بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سید عماڕ حکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای لە حکومەت کرد ئاستەنگەکانی هەمبەر کۆتاییهێنان بە پاشماوەکانی جەنگ لابەرێت.
سیدحکیم لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەڕۆژی جیهانی نەهێشتنی مین هانی حکوومەت دەدەین کە کێشەی پاشماوەکانی جەنگ چارەسەر بکات و دارایی ب دۆسیەکە دابین بکات، چونکە ئەم کێشەیە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتی بێتاوان ، بەتایبەتی لە ناوچەکانی سەرسنووری ڕۆژهەڵات وناوچە ئازادکراوەکان.