بەغداد -INA
ئەمڕۆ دووشەممە خالید شوانی وەزیری داد فەرمانی دەركردنی بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندیی حللە و دوو یاریدەدەرەكەی و بەڕێوەبەری بەشی كاروباری ناوخۆی زیندانەكە بەهۆی سەرپێچیكردن لە ئەركی كارەكانیان دەكرد.
وەزارەتی داد لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ خالید شوانی وەزیری داد گەشتێكی پشكنینی لەناكاوی لە زیندانی حللە ئەنجامدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی وەزیر گوێی لەو گرفتانە گرتووە كە ڕووبەڕووی زیندانییەكان بوونەتەوە و ڕێكارەكانی ئازادكردنی خێرا بۆ ئەو كەسانەی كە سزاكانیان بەسەرچووبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیر یاوەری كادرێكی وەزارەتی پلاندانانی داد بوو بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی خزمەتگوزاری و تەندروستی و سەلامەتی ژێرخانی زیندانەكە و گونجانی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤـ، هەروەها ڕاسپاردە لەسەر پێداویستییە پێویستەكان بۆ باشتركردنی بارودۆخی ناوەوەی زیندانەكە.
شوانی فەرمانی دەركردنی بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندیی حللە و دوو یاریدەدەرەكەی و بەڕێوەبەری بەشی ناوخۆی زیندانەكە بەهۆی سەرپێچیكردنی ئەركی كارەكەیانیەوە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە وەزارەتەكە كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی هەموو ئەركەكانی بۆ باشتركردنی بارودۆخی مرۆیی لەناو زیندانەكاندا هاوتەریب لەگەڵ ستراتیژی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤـ.