بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی بازرگانێكی مادەی هۆشبەری لە بابل ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە : بە هەوڵە هەواڵگرییە دیارەكان كە لە لایەن مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە بەدواداچوونی تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان ئەنجامدراون،بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای بابل دەستگیركراوە و بڕی (15 هەزار) حەبی ماددە هۆشبەرەكانی پێ بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : پرۆسەی دەستگیركردنی لە بۆسەیەكی تونددا لەلایەن مەفرەزەكانمانەوە ڕوویدا.