بەغدا -INA- كەرار خەلیل
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری بازرگانی ئەسیر داود غرەیری دووپاتی كردەوە كە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هیچ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە بازاڕەكاندا تۆمار نەكراوە.
غرەیری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : گەیاندنی سەبەتەی ڕەمەزان بەردەوامە و هیچ دواكەوتنێك لە گەیاندنیدا نییە، ئاماژەی بەوەشكرد"سەبەتەكە لە شێوەی ژەمەكاندا دابەشدەكرێت یەك لە دوای یەك بۆ هەموو هاوڵاتیان، چونكە 41 ملیۆن هاوڵاتی ناتوانرێت لە یەك كاتدا بگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەپێی ڕێنماییەكانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا ئەنجامدەدرێت و ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت هیچ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكی تۆمارنەكردووە لە بازاڕەكان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.