هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان و دەستگیركردنی (6) تۆمەتبار لە بەغداد

ئەمنی
  • 3-04-2023, 16:53
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانیكردن و پەرەپێدانی ماددە هۆشبەرەكان و دەستگیركردنی (6) تۆمەتباری لە بەغدا ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : بەپێی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان و لەگەڵ. بەدواداچوونێكی بەردەوامی مەیدانی و دوای دانانی بۆسەیەكی ورد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لەڕێگەی هێزێكی پاڵەوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە رەسافە توانی تۆڕێكی بازرگانیكردن و پەرەپێدانی ماددە هۆشبەرەكان هەڵبوەشێنتەوە و (6) تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڵگری (3) كیلۆگرام بوون لە بلوری ماددە هۆشبەرەكان لە باشووری بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر بۆ بەدەستهێنانی سزای دادپەروەرانەیان.