دەستەی خانەنشینی خەرجکردنی کۆتایی خزمەتی خانەنشینی بۆ ژمارەک لە سودمەندبوانی راگەیاند

ناوخۆ
  • 3-04-2023, 16:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی خانەنشینی نیشتمانی ، خەرجکردنی یارمەتی کۆتایی خەزمەتی بۆ خانەنشینان ڕاگەیاند.
     دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە "لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، بۆ جێبەجێکردنی پاکێجی خزمەت بۆ خانەنشینان.
    دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی دەستی کرد بە خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینان کە کۆی گشتی دەکاتە 17,086 خانەنشین کە بەم شێوەی خوارەوە دابەشکراون:
     یارمەتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، پێکهاتون لە (5743) خانەنشین.
     پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ شەهیدان و بریندارانی وەزارەتی ناوخۆ، کەپێهاتوون لە (3686) تۆمار.
     پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ شەهیدان و بریندارانی وەزارەتی بەرگری کەپێهاتوون لە (3506) سودمەند.
     پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ شەهیدان و بریندارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە دەکاتە (4151)سودمەند.
    هەروەک دەستەکە داوای لە "خانەنشینان و سودمەندانی ئەو بەشانە دەکات کە نامەی کورتیان پێدەگات،سەردانی بانکەکان و شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.