سبەی سێشەممە فینلاند دەبێتە ئەندام لە هاوپەیمانیەتی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ

جیهانی
  • 3-04-2023, 16:17
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ینس ستۆڵتنبێرگ" سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشکرایکرد " کە سبەی سێشەممە فینلاندا بە فەرمی دەبێتە ئەندام لە هاوپەیمانی باکور ئەتڵەسی "ناتۆ"
     "ستۆڵتنبێرگ" لە بەردەم میدیاکان رایگەیاند "کە سبەی سێشەممە فینلاند بە فەرمی دەچێتە پاڵ هاوپەیمانییەکەوە ، ئاماژەی بەوەشکرد "فینلاند دەبێتە وڵاتێکی ئەندام و بەشداری لە سەرجەم کۆبوونەوەکان دەکات
     "ستۆڵتنبێرگ " ووتیشی : فینلاند هێزی ڕاهێنراو و کەرەستە و ژمارەیەکی زۆر هێزی یەدەگ بۆ هاوپەیمانییەکە دابین دەکات،هەروەک ووتیشی "سنوورە وشکانییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا دوو هێندە دەبێت لەگەڵ پەیوەستبوونی فینلاند بۆ هاوپەیمانییەکە. 
     هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە "کە پەیوەستبوونی فینلاند بەو هاوپەیمانییە، تواناکانمان لەسەر سنوورە وشکانییەکان لەگەڵ ڕووسیا دوو هێندە دەکات.
     سکرتێری ناتۆ باسی لەوەشکرد کە پەیوەستبوونی سوید لە ئایندەیەکی نزیکدا ئامانجێکی دیکەیە بۆ وڵاتانی ناتۆ.