بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی،ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی وەجبەی یەکەمی هەڵگرانی بروانامەی باڵا و یەکەمەکان .
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە" کە ئەمرۆ "ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی،ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دامەزراندنی وەجبەی یەکەم لە هەڵگرانی خاوەن بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکان.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە"کە بڕیارەکە ئەو دەرچوانە لەخۆدەگرێت کە سوود مەندن لە یاساکانی ژمارە 59 و 67ی ساڵی 2017 بۆ ئەوەی لە بەشی کارگێڕی و دارایی و یاسایی لە وەزارەت دابمەزرێن بەپێی لێهاتووییان.