بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان پێکهێنانی دوو لیژنەی ڕاگەیاند بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی دەروازەکانی پایتەخت و بەرزبوونەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون، هاوکات ئاماژە بە درووستکردنی (19) پرد لە بەغدای پایتەخت دەکات.
"باقر ساعدی " ئەندامی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،جەختی لەسەر تەواوکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەروازەکانی چوونە ناوەوە بۆ بەغدای پایتەخت کردووەتەوە، بە زووترین کات، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەیەک لە نێوان پارێزگاری بەغدا و ئەمینداری بەغدا ئەنجامدراوە بۆ دڵنیابوون لە خێرایی کارکردنی لە پرۆژەی دەروازەکانی هاتنەناوەت بەغدا.
"ساعدی " ئاماژەی بەوەشکرد"لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی پەرلەمان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ پشکنین و بەدواداچون بۆ زانین لە چۆنیەتی بەرێوەچوون و کارکردن ، هەروەک کۆسپ لە بەردەم ئەو پڕۆژانە هەیە کە بە خێرایی چارەسەر دەکرێن.
روونیشیکردەوە " کە چەندین پڕۆژە لە بەغدا جێبەجێدەکرێت ، کە زۆرێک لە کارەکان لە سەنتەری پایتەخت جێبەجێ دەکرێن، بە تایبەتی لە شەقامەکانی ئەبو نەواس و کەڕادە و جادریە.
جەختیشی لەوە کردەوە "کە لە بەغدا نزیکەی 19 پرد کارکردن تێیدا دەستپێدەکات دوای پەسەندکردنی بودجە.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون"ساعدی " وتی"لیژنەیەک لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە،ووتیشی"نرخی هەر مەترێک چوارگۆشە ، لە 1000 دۆلار بۆ 1500 دۆلارە دەبێت، کە لەهەندێک شوێن دەگاتە 2000 هەزار دۆلار، ئەمەش نرخێکە کە زیان بە هاوڵاتی عێراقی دەگەیەنێت.