وەزیری تەندروستی ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی یەکەمەکان و ژمارەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا

ناوخۆ
  • 27-03-2023, 14:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی،ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی وەجبەی یەکەمی هەڵگرانی بروانامەی باڵا و یەکەمەکان .
     وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە" کە ئەمرۆ "ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی،ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دامەزراندنی وەجبەی یەکەم لە هەڵگرانی خاوەن بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکان. 
     بەیاننامەکە راشیگەیاندوە"کە بڕیارەکە ئەو دەرچوانە لەخۆدەگرێت  کە سوود مەندن لە یاساکانی ژمارە 59 و 67ی ساڵی 2017 بۆ ئەوەی لە بەشی کارگێڕی و دارایی و یاسایی لە وەزارەت دابمەزرێن  بەپێی لێهاتووییان.