کۆمپانیای بازرگانی درێژکردنەوەی کاتەکانی ئامادەکردنی سەبەتەی ڕەمەزان بۆ هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 3-04-2023, 14:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی ئامادەیی سەبەتەی خۆراکی بۆ ڕەمەزانی ڕاگەیاند،هاوکات ئاماژە بە ناردنی سەبەتەی خۆراک دەکات  لە گەیاندنی بۆ خێزانەکان تەنانەت لە کاتەکانی ئێوارانیشدا. 
     "محەممەد حەنون" وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ڕەمەزان بەردەوامە ، و ڕێژەی دابەشکردنەش  زیاتر سەدا پەنجای تێپەراندووە.
    راشیگەیاند " کە وەزارەت دەستیکردوە بە دابەشکردنی سەبەتە لە ناوچە دوور و هەژارەکان ، ئەویش بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پلاندانان.
     ئاماژەی بەوەشکرد"لیژنەکانی گەیاندن و دابەشکردن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەردەوامن لە گەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆ خێزانەکان تەنانەت لە ئێوارەشدا.
    وتیشی"درێژکردنەوەی کاتەکانی دابەشکردنی سەبەتەی ڕەمەزان بۆ هاوڵاتیان، بە ئامانجی دابینکردنی زۆرترین سەبەتەی خۆراکە بۆ هاوڵاتیان لەرۆژێکدا.
     حەنون دووپاتی کردەوە"کە وەزارەت سەرجەم رێکارەکانی  تەواوکردون کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرابوو ، لە  دانیشتنی 28 ی ئازار کە هاوکات بوو لەگەڵ مانگی ڕەمەزاندا تیایدا داوایکردبوو خێرا بکرێت لە پێدان و دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان .