بەغداد/INA
ئەمرۆ دووشەممە،ئەنجومەنی گشتی خزمەتگوزاری ڕاژە،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"ئەنجوومەنی گشتی خزمەتگوزاری ڕاژەی فیدراڵ، بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتەکانی(خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، پەروەردە،و گەیاندن،و نەوت، و ڕۆشنبیری و، وەقفی ئەوقافی شیعە و سوننە)، کردنەوەی سیستەمی پێدانی کۆدی ڕاگەیان" بۆ مەبەستی نوێکردنەوەی داتای خوێندکارانی یەکەم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ،بەپێی یاسای ژمارە(67) و (59)ی ساڵی 2017.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە" کە ئەم رێکارە بەمەبەستی گەیشتنە بەمانەی خوارەوە هاتووە؛
یەکەم: نوێکردنەوەی داتاکان بۆ ئەو کەسانەی کە دوو یاسای سەرەوە دەیانگرێتەوە، کە پێشتر کۆدیان هەیە، بەڵام داتاکانیان نوێ نەکردۆتەوە،بەم شێوەیە ئەوانەی لەخۆدەگرن دەتوانن بچنە ناو سیستەمەکەوە بە بەکارهێنانی ئەو کۆدانەی لەبەردەستیاندایە بۆ نوێکردنەوەی داتاکانیان، دوای ئەوە کۆدەکانیان لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە پشتڕاست دەکرێتەوە ، بە تێبینی ئەوەی کە لە ئەگەری ونبوونی زانیاری کۆدەکان، دەتوانن ئاماژە بەو لایەنە بکەن کە زانیارییەکانیان پێداون، وەک زانکۆکان،و فەرمانگەی لێکۆڵینەوە یان پەیمانگاکان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی کۆدەکان).
دووەم: پێدانی کۆد بەو کەسانەی کە یاساکانی پێشوو دەیانگرێتەوە و پێشتر کۆدیان لە دەرچووان وەرنەگرتووە یان ئەوانەی بەم دواییە بڕوانامەی باڵایان بەدەستهێناوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتوو "ئەنجومەن لینکی نوێکردنەوەکە ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکات، کە دەکاتە 4/5/2023، و بۆ ماوەی 4 هەفتە بەردەوام دەبێت، کە "ئەم هەنگاوە بە مەبەستی چاودێریکردنە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ ، بۆ دڵنیابوون لە ئامادەیی ئەنجومەن و شوازی دامەزراندنەکان بەپێی یاسا .