بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند"کە دۆخی ئێستای ئەهوارەکان باشە و ئاماژەی بەوەشدەکات کە ئاستی ئاو وردە وردە بەرز دەبێتەوە، هاوکات پەرەپێدانی پلانێکی بۆ فراوانکردن و دابینکردنی پێویستی بۆ ئەهوارەکان پشتڕاستکردەوە.
"حسێن عەلی کینانی" بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نۆژەنکردنەوەی ئەهوارەکان لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە ئەنجامی کەمی داهات، ئەهوارەکان کاریگەری زۆریان لەسەر بووە ، بەهۆی گۆڕانی کەش وهەوا.
راشیگەیاند " کە وەزارەت پلانێکی بۆ دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین ئامادەکردووە بۆ ئەوەی سوود لە بڕی بارانبارین لە چەم و ڕووبارەکاندا بۆ ئەهوارەکان و سوودمەندبوون لە ئاودێری ناوچە کشتوکاڵییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد"پلانەکە بریتی یە لە بەردانەوەی بڕێکی زۆر ئاو بۆ ئەو هەوارانەی کە سوودمەند دەبن لەسەرچاوەی ئاوەکانی ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە .
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" کە ئاستی ئەهوارەکان وردە وردە بەرز دەبێتەوە .
جەختیشی لەوەشکردەوە کە "دۆخی ئەهوارەکان لە ئێستادا لە چاو ساڵی ڕابردوو باشترە ، لە ئەنجامی سودوەرگرتن لە ئاوی باران.
وتیشی "وەزارەت ، پلانێکی داڕشتووە بۆ فراوانکردنی و دابینکردنی بری پێویستی ئاو بۆ ئەهوارەکان لەرێگای ئەو ڕەیڕەوە ئاویانەی کە دەچنەوە ناو ئەهوارەکان،بە ئامانجی مانەوەی ئاوەدانی و دانیشتووانی .