بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، بڕیاری زیندانیکردنی قورسی بۆ بەرپرسێک لە بانکی ڕافیدەین ئاشکراکرد، لە ئەنجامی پێشێلکارییەکان و زیان گەیاندن بە پارەی گشتی دەوڵەت.
لە بەیاننامەیەکی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە" دادگای ناوەندی تاوانەکانی دژە بە گەندەڵی بە غیابی سزای زیندانی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دژی بەڕێوەبەری پێشووی ژمێریاری لەبانکی رافیدین دەرکرد، دوای ئەوەی پێشێلکاری لە ئەرک و کارەی ئەنجامداوە بەرێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای "کی کارت" لەرێگای کارتی زیرەکەوە بە مەبەستی سوود گەیاندن بە خەڵک لەسەر حیسابی دەوڵەت.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە" کە بڕیارەکە لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی (331) لە یاسای سزادانی ژمارە (111ی ساڵی 1969) دەرکراوە ، و هەروەک دادگا بڕیاڕی پێدانی مافی بە لایەنی زەرەرمەند داوە بۆ داوای قەرەبوو کردنەوە.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " کە دادگا دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکانی ناو دۆسیەکەدا کە ئامادەبوە ، ئەم بڕیاڕەی دەرکردوە ، ئەم حوکمە بە غیابی سزای زیندانیکردن بۆ دوو ساڵ بەسەر کەسی تۆمەتبار سەپێندرا،هەروەک فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لە دژی .