بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش دەستگیرکردنی 9 بازرگانی چەک و مادەی هۆشبەری لە پارێزگا جیاوازەکان راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری پێگەیشتوە ، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەجەف، توانیان (3) بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن ، و نارنجۆکێک و تفەنگێک لەجۆری کڵاشینکۆف و چەندین کەرەستەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر دەستی بەسەردابگرن، هەروەها دوای دەستگیرکردن ، تۆمەتبارەکان ڕەوانەی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری کران.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە" هەر لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەت ، و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری،هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل (2) بازرگانی ماددە هۆشبەرەیان لە ناوەندی شاری "حللە" دەستگیرکرد، کە شەش کیسیان لەماددەی هۆشبەر لەجۆری "کریستاڵ " پێبوو ، لەگەڵ ئەو ئامرازانەی کە لە پرۆسەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا بەکاردەهێنرێن، هاوکات دەستگیرکردنەکە دوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە هات ، بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بەپێی بڕگەکانی مادەی (28) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان.
هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە ، کە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیان بە هاوکاری فەوجی سێیەمی فریاکەوتنی بەغدا،(4) تۆمەتباردا دەستگیر بکەن کە مامەڵەیان بە چەک و تەقەمەنیەوە کردووە لە بەغدا.