بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"بانکی ڕافیدەین "سەرفکردنی وەجبەی دووەمی پێشینەکانی بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە" وەجبەی یەکەمی پێشینەکانی حەشد، لە 5 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن و خەرجکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە"پێشینەکان لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیەوە سەرفدەکرێت ، هاوشێوەی ئەو کارمەندانەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگرین و مووچەکانیان لەسەر بانکەکەن .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد" بانکەکە بەردەوامە لە پێدانی پێشینەکان بە هێزەکانی حەشد،وەک پێزانین بۆ ئەو قوربانیدانانەی لە بەرگریکردن لە نیشتمان داویانە، بەپێی خشتە و کاتەکان.