قاسم ئەعەرەجی: سەرکەوتنی کاری ئەمنی پەیوەستە بە سەرکەوتنی سیستەمی هەواڵگری سەرکەوتوو

ئەمنی
  • 2-04-2023, 20:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە"قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند کە سەرکەوتنی کاری ئەمنی بەستراوە بە سەرکەوتووی سیستەمی هەواڵگری.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ، تیایدا ڕایگەیاندووە"کە ئەعەرەجی بە ئامادەبوونی ئەندامانی بەشی هەواڵگری و سەرکردەکانی هەواڵگری ،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی هەواڵگری کرد،بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی لە کارنامەکەدا هەن و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست لەم بارەیەوە بدرێت . 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ئەعەرەجی لە میانی دیدارەکەدا جەختی لە کاری ئەمنی سەرکەوتوو کردەوە کە کاتێک دەبێت کە سیستەمێکی هەواڵگری سەرکەوتوومان هەبێت.
    هەروەک ستایشی "ڕۆڵی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری لە پاراستنی ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان کردوە . 
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو " کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا "ئەنجومەن باسی لە چالاکییە هەواڵگرییە گشتییەکان و دابەشکردنی کار و ئەرکەکان کردووە، بە شێوەیەک کە گەرەنتی یەکخستنی کار و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بکات.