سەرۆک وەزیران بڕیاڕێک ئاراستەی پارێزگارەکان دەکات کە گرنگی زیاتر بە دەستپێشخەریی (سەرکردایەتی) گەنجان بدەن بۆ چاکسازی و دامەزراندنیان

سیاسی
  • 2-04-2023, 19:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، رێنمایی ئاڕاستەی پارێزگارەکانی کرد کە گرنگی زیاتر بە دەستپێشخەریی (سەرکردایەتی) بدەن بۆ چاکسازی و دامەزراندنی گەنجان.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ " محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ،سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی کردوە کە نەبەستراون بە هەرێم ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دیارترین مەرجەکان و پرسە گشتیەکان لە پارێزگاکان، و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان و پێشنیارەکانی پەسەندکراوی پێشووتر . 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " کە لە کۆبونەوەکەدا پێداچوونەوە بە هەڵوێستی مانگانەی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکان کرا.
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە سەرۆکی حکومەت لە میانی دانیشتنەکەدا، رێنمایی ئارستەی پارێزگارەکان کرد،کە گرنگی زیاتر بە دەستپێشخەریی (سەرکردایەتی) بدەن،کە پەیوەندی بە پەرەپێدانی تواناکان و دامەزراندنی گەنجانەوە هەیە،کە حکومەت مانگی ڕابردوو دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی.
    لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە"لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر مەلەفی ئاو و چارەسەرکردنی کێشەی خراپ بەکارهێنانی ڕەیڕەوی ڕووبارەکان،و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران لە یەکەم دانیشتنی لیژنەی باڵای ئاو، کەتیایدا ئەم راسپارانەی خوارەوە بڕیاری لەسەر درا:- 
     1- داواکردن لەو پارێزگایانەی کە پابەند بەن بە پشکی ئاوی پەسەندکراوی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان.
     2- پابەندبوون بە پلانی کشتوکاڵی و ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران و کەرتییەکان لە وەرزی هاویندا.
     3- هاندانی جوتیاران بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی ئاودێری هاوچەرخ، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ.
     4- تەرخانکردنی هێزێکی ئەمنی بۆ هاوکاریکردنی دەسەڵاتی کەرتەکە لە ئەنجامدانی لابردنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر رەیرەوی ڕووبارەکان.
     5- پارێزگاکان پاڵپشتی پڕۆژەکانی وەزارەتی سەرچاوەئاوییەکان دەکەن بۆ ڕێکخستن و پەرەپێدانی پرۆژەی ئاودێری.
     6- کەمکردنەوەی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پرۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و فڕێنەدانی پاشماوە لە چەمەکان. 
     7- بە هەستیار ڕوانینی زانیاری پەیوەست بە ڕەوشی ئاو و ڕێگرتن لە گەیاندنی بۆ ڕای گشتی.
     لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە "بە ئامانجی جێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ، بڕیاردرا کە وەزارەتی دارایی خشتەی ئەو بڕە پارانەی لە حیساباتەکانیدا تەرخانکراون دیاریبکات ، کە پەیوەندییان بە ل چاککردنەوەی ڕێگاوبان و پردەکانەوە هەیە لە پارێزگاکاندا.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کردووە" هەر لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی خانەنشینان، کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت، دەستەکە دەنگیدا بە جێبەجێکردن و خستنەڕووی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شارە نوێیەکانی ناو پارێزگاکان.
     هەروەک لە دانیشتنەکەدا دەنگدرا لەسەر ئەمانەی خوارەوە بوو:
     یەکەم: پابەندبوون بە بڕگەکانی مادەکانی (33 و 34)ی یاسای هەموارکراوی ژمارە (21ی ساڵی 2008)ی پارێزگارەکان کە نەبەستراون بەهەرێم ، سەبارەت بە ژمارەی یاریدەدەرانی پارێزگار و دەستەی ڕاوێژکاری. 
     دووەم/ درێژکردنەوەی ماوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی یاسای پارێزگاکانی نەبەستراو بەهەرێمی ژمارە (21ی ساڵی 2008)، بۆ ماوەی سی ڕۆژ.