بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە "بەسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت داوای لە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هێز و قەوارە سیاسییەکان کرد هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ تێپەراندنی بودجە، هاوکات راشیگەیاند کە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئامادەبوون لە ئەنجومەنی نوێنەران و وەڵامدانەوەی تەواوی وردەکاری و پرسیارەکان کە سەبارەت بە ڕەشنووسی بودجە ئارستەی بکرێت.
"عەوادی" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندوە " لە کاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ،گەلی بەشەرەفمان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکات، کە پرۆژەکە چەندین سێکتەری خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی تر لەخۆ وە گرتوە ، هەر بۆیە خەڵک متمانەی خۆی بە نوێنەرەکان و حکومەت و سەرۆکایەتی ئەنجومەن بەخشیوە،بە پێزانین بۆ ئەو بارودۆخەی کە وڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت و پێویستی بەپەلەی خێراکردنی پەسەندکردنی بودجە هەیە، بۆ ئەوەی ڕێگای تەواوی خۆی بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردن،و ئەوەی حکومەت دەتوانێت لە ئەولەویەتەکانیدا جێبەجێیان بکات،بە زووترین کات.
وەتەبێژی حکومەت لەبەیاننامەکەدا ئەوەی خستۆتەروو " کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئاگاداری پڕۆژەکانی گەشەپێدان و مەلەفە گەورەکانی خزمەتگوزاری و بنەڕەتییەکانە کە لە بودجەدا هاتووە، بە ڕەهەندێکی ستراتیژییەوە بۆ یە حکومەت داوای لە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هێزە سیاسییەکان دەکات هەوڵەکانیان چربکەنەوە بۆ تێپەراندنی بودجە، چونکە ئەو وردەکاریانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر پێداویستییەکانی هاوڵاتیان دەبێت.
"عەوادی " لە درێژەی بەیاننامەکەدا دەڵێت "حکوومەت بە تەواوی بڕوای بەو بناغانە هەیە کە بودجەی لەسەر دیاریکردوە ، بەو پێیەش بە پێویستی دەزانێت سەرنجی پەرلەمانتاران بۆ گرنگی هێشتنەوەی بودجە لەو فۆرمەی لەسەری بنیات نراوە ڕابکێشێت کە بۆ ماوەی سێ ساڵە ،کە حکومەت ناتوانێت بەردەوام بێت لە ئامانجە ستراتیجیەکانی لەوەی لەماوەی ئەو سێ ساڵە پڕۆژەکانی تەواو بکات، چونکە پرۆژەی ستراتیژی،پەیوەستی بە ژێرخانی خزمەتگوزارییە گرنگ و ماوەیەک هەیە .
وتیشی : فایلی گرنگ و بابەتی بنەڕەتی هەیە کە پشت بە بودجە دەبەستن، لەوانه تەواوکردنی پڕۆژەکانی کارەبا،و چارەسەڕکردنی کەمی ئاو، و گەڕانەوەی گرێبەسته هەڵوەشێنراوەکانیان، جگه له دابینکردنی هەزاران هەلی کار لە ڕێگەی پڕۆژەی نوێی گەشەپێدان،و هەنگاوی گرنگی دیکە،کە گۆڕانکارییەکی ئابووری گەورە بەرجەستەدەکات.
"عەوادی " لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا کە "بودجە چارەسەری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان و میکانیزمەکانی ئاڵوگۆڕکردن بە شێوەیەکی ورد و توند پەرەپێداوە کە لەم ڕووەوە سەرۆک وەزیران ئامادەیی خۆی بۆ ئامادەبوون لە ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕیوە ، بۆ وەڵامدانەوەی هەموو وردەکاری و پرسیارەکان کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە سەبارەت بە ڕەشنووسی بودجەوە ئاراستەی دەکرێن.