بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند کە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 211 هەزار بەرمیلی داوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لە ڕۆژێکدا، کە لە مانگی ئایاری داهاتووەوە دەستپێدەکات تا کۆتایی ئەمساڵ.
وەزارەتی نەوت ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە"کە وەزارەت بڕیاریداوە لە مانگی ئایاری داهاتووەوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بڕی 211 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەم بکاتەوە.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە ئەم بڕیارە بە ئامانجی گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی بازاڕی جیهانی نەوت دەبێتەوە، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی یە لە نێوان دابینکردنی خواست و سەقامگیری بازاڕدا.
بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوت راشیگەیاندوە" رێوشوێنی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەندێک وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت، و بە شێوەیەک کە پێچەوانەی سیاسەتی کەمکردنەوەی نەوتی پێشوو نی یە بڕیاڕی لەسەردراوە .