سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەزارەتی نەوت ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

ئابوری
  • 2-04-2023, 17:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی نەوت ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە، هاوکات هیوای گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ماوەیەکی نزیکدا دەخوازێت. 
     وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە" حکومەت دەخوازێت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم خێراتر بکات و کاربکات بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو گەیشین بە چارەسەریەک کە لە بەرژەوەندی گشتی دابێت .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد وە " ئەو نەرمییەی کە پێویستە بۆ هەنگاونان بەرەو گەیشتن بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن سەرەتا بەپێی دوای بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی، و دواتر گفتوگۆکردن لەسەر پرسە تەکنیکییە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە لە نێوان ناوەند و هەرێم.
     هەروەک وەزارەت جەخت لە "گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکاتەوە لە دابینکردنی بودجە و داهاتەکانی فیدراڵی بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کەکراوە لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وەفدی هەرێم. 
     هەروەک وەزارەت هیوای خواست " کە لە ژێر ڕۆشنایی کەشوهەوای ئەرێنی و لێکتێگەیشتنە دووقۆڵییەکان، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بەم زووانە. 
    لەکۆتایی بەیاننامەکەدا وەزارەتی نەوت ئاشکرایکردوە "کە لە ئەگەری ڕێککەوتنی کۆتایی بەپێی لێکتێگەیشتنە نوێیەکان بۆ هەناردەکردنی نەوت، لە کاتی خۆیدا ڕادەگەیەنرێت.