بەغدا - INA
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بۆ گەشەپێدانی مرۆیی چەند ڕاسپاردەیەكی بڵاوكردەوە، دیارترینیان پشتگیریكردنی پۆلی بەهرەمەندان و دانانی ئەوان لە ئاستی ناوەندی و پەرەپێدانی واقیعی پەروەردەیی.
ئەمینداریەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە : ئەنجوومەنی وەزاری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی كە لە بینای ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران چوارەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی ئێستای 2023 بە سەرۆكایەتی وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسنا بەڕێوەچوو ، ئاماژە بەوە دەكات كە ژمارەیەك بابەتی خراونەتە نێو كارنامەی كۆبوونەوەكە چەند دۆسیەیەكی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان كاراكردنی بڕیارنامەی كابینەی حكومەت (161ی ساڵی 2008)، ڕەشنووسی یاسایەك بۆ هاندانی خوێندنەوە و پەرەپێدانی زانست و پەرەپێدانی واقیعی پەروەردەیی، هەروەها باسكردنی بابەتی خوێندن لەسەر حیسابی دامەزراوە حكومییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەن دەنگیدا بە پەسەندكردنی ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری تایبەت بە كاراكردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیران (161ی ساڵی 2008) بۆ پاڵپشتیكردنی گروپی بەتوانای خوێندكارانی عێراقی،و پەسەندكردنی دامەزراندنیان لە ئاستی ناوەند و پەسەندكردنی ئامانجەكان و پێشنیارەكانی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پەرەپێدانی واقیعی پەروەردەیی و پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەندامێتی وەزارەتەكانی پەروەردە و ڕۆشنبیری و لاوان و وەرزش، لەگەڵ پلەیەك پێشنیارەكانی وەزارەت و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە پێشكەشكردنی دەستپێشخەرییەكان بۆ هاندانی خوێندنەوە و پەرەپێدانی زانیاری لەبەرچاو دەگرێت.