سەحاف واژۆكردنی ڕێككەوتنێك لەگەڵ ڕوسیا بۆ لێخۆشبوون لە ڤیزا ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 2-04-2023, 16:14
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە واژۆكردنی ڕێكەوتنێكی لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند بۆ لێخۆشبوونی خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و تایبەت لە ڤیزەی چوونە ژوورەوە.
    سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە ڕەشنووسی ڕێكەوتنێك واژۆ كرا بۆ لێخۆشبوونی خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و تایبەت لە ڤیزەی چوونە ژوورەوە لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی فیدراسیۆنی ڕووسیا.
    هەروەها وتی : عەبد ئەلڕەحمان حسێنی جێگری سكرتێری وەزارەتی كاروباری كارگێڕی و تەكنیكی، ڕێككەوتنەكەی لە لایەنی عێراقییەوە واژۆ كردووە، هاوكات لە لایەنی ڕووسیاشەوە لەلایەن ئەلیبروس كۆتراشێڤـ باڵیۆزی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە عێراق واژۆ كراوە و ئاماژەی بەوەشكرد ئەم ڕێككەوتنە لە چوارچێوەی دیدگای وەزارەتی دەرەوەدایە بۆ بەرزكردنەوەی پێگەی پاسپۆرتی عێراق لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی وەزاری حكومەتدا عێراقی.