بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ڕایگەیاند كە بە قاچاخ بردنی دوو ملیۆن لیتر وەرگیراو نەوتی پووچەڵ كردووەتەوە و دەست بەسەر 58 ئۆتۆمبێلدا گرتووە لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە بەدواداچوون و دادگاییكردنی ئەو تاوانبارانەی بازرگانی بەپێكهاتەكانی نەوتەوە دەكەن و دەدزن ودووبارە لەكارگەكان بەكاردێنەوە و بە قاچاخ بردنی بە ئۆتۆمبێلی دیاریكراو بۆ ئەو مەبەستە بە بەكارهێنانی ڕێگەی تاوانكاری.ئەم هەوڵانە بووەتە هۆی ئەوەی كە زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر پێكهاتەی نەوت دەستی بەسەردا گیراوە لە ئەنجامی دەستگیركردنی 58 تۆمەتبار لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەكانیان كە تێیدا سواری بوون و دۆزینەوەی لە 15 شوێنی بەكارهێنراو بۆ بەكارهێنانەوەی وەرگیراوەكان كە تانكی جۆر و قەبارەی جیاوازیان تێدایە
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئۆپەراسیۆنەكان لە پارێزگا جیاوازەكانی وڵات ئەنجامدراون، هەموو ڕێكارە یاساییەكانیش گیراوەتەبەر.