وەزیری تەندروستی: خۆجێیكردنی پیشەسازی دەرمان دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی خۆبژێوی بەبێ ئەوەی پێویستی بە هاوردەكردن هەبێت

ناوخۆ
  • 2-04-2023, 16:01
  • +A -A

    بەغدا -INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ڕایگەیاند كە بە خۆجێییكردنی پیشەسازی دەرمان دەبێتە هۆی خۆبژێوی بەبێ ئەوەی پێویستی بە هاوردەكردن هەبێت، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئاسانكاری بێ وێنە بۆ وەبەرهێنەران بۆ دامەزراندنی پیشەسازی دەرمان دابینكراوە.
    حەسناوی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پرۆژەی خۆجێیی كردنی پیشەسازی دەرمان لە ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەتە، ئاماژەی بەوەشكرد ئامانجی پڕۆژەكە بەدیهێنانی ئاسایشی دەرمانە و پێویستی بە هاوردەكردنی دەرمان نییە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پرسی هاوردەكردن چەند كێشەیەكی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەوانە دواكەوتنی باركردن و گواستنەوەیان، هەروەها قەیرانی ئابووری، جەختیشیكردەوە هەبوونی پیشەسازی دەرمان لە ناوخۆی وڵاتدا ئاسانكاری بۆ نەخۆشەكە دەكات بۆ بەدەستهێنانی دەرمان، جگە لە ئاسانكاری گرێبەستكردن لەگەڵ نەخۆشخانەكان لەگەڵ كارگە نیشتمانییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق ئاسانكاری بێ وێنەی بۆ وەبەرهێنەران دابینكرد، داوای لێكردن دەرفەتەكە بقۆزنەوە و پیشەسازییەكی ڕاستەقینەی دەرمانسازی لە وڵاتدا دابمەزرێنن بەمەبەستی گەیشتن بە ئاسایشی دەرمان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەندێك دەرمان بە ڕێژەیەكی زۆر هاوردەكراون و لە ناوخۆی عێراق بە تێچووی كەمتر لە 50%.