بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات لەم هەفتەیەدا زیادبوونی خۆڵبارین و پلەكانی گەرما بەرزببێتەوە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، لە هەرێمی باشووریش كەشوهەوا روون دەبێت،سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە، لە كاتێكدا لە ناوچەكانی باكوور و باشوور كەمێك بەرز دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات ڕوون دەبێت و لە بەشەكانی ڕۆژئاوا نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای دەڤەری باشووریش روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵاتدا بەرز دەبنەوە.
هەروەها كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵ لە هەندێك شوێن، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵ لە بەشەكانی ڕۆژئاوای، هەروەها لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵ لە هەندێك شوێن و پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك دادەبەزن، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ هەور و دەرفەتی بارانبارینی سووك لە بەشەكانی باكووری و پلەی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت،لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سوكی پەرشوبڵاوی بارانبارین و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.