رافیدەین بەیاننامەیەكی نوێ سەبارەت بەپێشینەی فەرمانبەران و خانەنشینان بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 2-04-2023, 15:56
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ڕافیدەین بەیاننامەیەكی نوێی سەبارەت بەپێشینەی فەرمانبەران و خانەنشینانی بڵاوكردەوە.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەو پێشینە كەسییانەی كە بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی بەرگری و ناوخۆ و خانەنشینان دەرچووە، بڕە پارەكەی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات بۆ 25 ملیۆن دینار.
    ئاماژەی بەوە شدا : خستنە پێشینەكە بەگوێرەی موچەی فەرمانبەر و خانەنشینكراوە، بەمەرجێك ئەو قیستەلەسەدا 50 لەبەهای موچە كەزیاتر نەبێت، ئاماژەی بەوە شدا داواكاری بۆ پێشینە كە لەڕێگەی ئەلیكترۆنیی بانكی ڕافیدەین دەبێت.