بەغداد - INA
محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی بازرگانی ئاڕاستە كرد چارەسەری هەر دواكەوتنێك بكات كە لەگەڵ دابەشكردنی بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان.
وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران حەیدەر مەجید ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی بازرگانی ئاڕاستە كردووە چارەسەری هەر دواكەوتنێك بكات كە ئەگەری هەیە پرۆسەی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزان و خۆراكی پاڵپشتیكراو دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ڕێنماییە لە كاتی دانیشتنی 13ی ئاسایی كابینەی حكومەتدا دەرچووە، كە لە 28ی ئازاردا بەڕێوەچوو.