بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەش و هەوا و پلەکانی گەرما و خۆڵبارین لەم هەفتەیەدا ئاشکرا دەکات .
"عامر جابری" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بەرزبوونەوەی زریانی خۆڵ لە ئەنجامی گۆڕانی کەش وهەوا و ناسەقامگیری پلەکانی گەرمایە لە وڵاتەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد"لەئێستادا پێشبینی هەڵکشانی پلەکانی گەرما یان خۆڵبارین لەم هەفتەیەدا ناکەن .
روونیشیکردەوە " کە ئەمڕۆ شەممە، زریانی خۆڵبارین کە بەرزبوو یەوە لە بەیانیدا پاشەکشەی کرد.
"جابری " ئەوەشی وت" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دابەزینێکی زۆری پلەکانی گەرما هەبوو لە ئەنجامی ئەو بەرزبوونەوەی ئەو بارستە هەوایەی کە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە هەڵیکرد، و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە، کە لە دوای نیوەڕۆی دوێنێ هەینیەوە کاریگەرییە بەرچاوەکەی دەرکەوت،کە دواجار بووە هۆی ئەوەی خۆڵبارین کە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات دەستپێبکات.
هەروەک وتیشی"بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سبەینێ یەکشەممەوە دەستپێدەکات.